Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:31

مه‌سروور بارزانی په‌یامێکی هاوخه‌می به‌هۆی کۆچی دوایی مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا بڵاوده‌کاته‌وه‌

یادی ئەم زاتە مەزنە هەمیشە لای ئێمە بە زیندوویی دەمێنتەوه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی كۆچی دوایی مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا، مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه‌ ده‌ڵێت: پرسە و سەرەخۆشی لە خۆم و جەنابی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی مامۆستا عەلی عەبدوڵلا، ده‌كه‌م ،  مامۆستا  وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی و وەک سەرکردەیەکی مەزن و چەندین جار وەک جێگری سەرۆکی پارتی، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی نیشتمان تەرخان کرد.

مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به‌هۆی كۆچی دوایی عه‌لی عه‌بدوڵڵا، یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: "بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستای تێکۆشەر و گەورەمان عەلی عەبدوڵڵا پرسە و سەرەخۆشی لە خۆم و جەنابی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بەرێزی مامۆستا و سەرجەم ئەندامان و جەماوەری پارتی و هەموو کوردانی دڵسۆز دەکەم".

مه‌سروو بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا باسی خه‌بات و رۆڵی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ده‌كات ده‌ڵێت: "مامۆستا عەلی عەبدوڵلا، وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی و وەک سەرکردەیەکی مەزن و چەندین جار وەک جێگری سەرۆکی پارتی، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی نیشتمان تەرخان کرد، بۆیە بە شانازییەوە ناوی مامۆستا هەمیشە وەک کەسایەتیەکی مەزن و کاریگەر و گەشاوەی ناو مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کورددا دەمێنتەوه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ خوالێخۆشبوو مامۆستایەکی کارامەی من و زۆرێک لە کادیران و تێکۆشەرانی کایەی سیاسی بووە و  یادی ئەم زاتە مەزنە هەمیشە لای ئێمە بە زیندوویی دەمێنتەوه‌، خوا سەبووری هەموو لایەکمان بدات و جێگەی مامۆستای خوالێخۆشبوومان بەهەشتی بەرین بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.