كاتژمێر 12 ی نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ حه‌شدی شه‌عبی هێرشێكی نه‌زۆكی كرده سه‌ر مه‌خموورو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش به تووندی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دانه‌وه.
لیوا زریان، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور، به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند : حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر مه‌خموور به نیازی داگیر كردنی مه‌خموورو ناوچه‌كه‌و ده‌رهێنانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه داستانێكی مه‌زنی تۆمار كردوو زیاتر له 6 هه‌مه‌ریان سوتێنران و 2 هه‌مه‌ریش كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌ندان كوژراویشیان هه‌یه كه به گولله‌ی پێشمه‌رگه كوژراون.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: وره‌ی پێشمه‌رگه زۆر به‌رزه و له پێشره‌ویدایه و به هوتاف كێشانی بژی پیًَشمهرگه ، بژی كوردستان، به‌رگری ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.