Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:24

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا

مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا و جێگەی دەستی لە كاروانی خەبات و كوردایەتیی گەلەكەمان دیارە
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا
کوردستان TV
100%

به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان و یەكێك لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان مامۆستا عەلی عەبدوڵڵام پێ گەییشت، كاك عەلی عەبدوڵڵا مامۆستای كوردایەتی و پارتایەتی و بۆ شەخسی من وەك برا گەورە و مامۆستای شۆڕشگێڕی بووە.

زۆر خەمبارین بە لەدەستدانی پیاوێكی خەباتگێڕی وەك مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا و جێگەی دەستی لە كاروانی خەبات و كوردایەتیی گەلەكەمان دیارە و بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. 

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەموو گەلی كوردستان دەكەم، لە خودای مەزن داواكارم خواڵێخۆشبوو مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون


مسعود بارزانی
24ـی 10ـی2017

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.