Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 07:05

فیلمی American  Made" ژماره‌یه‌کی پیوانه‌یی تۆمار کرد

له‌ (3) هه‌فته‌دا داهاتی فیلمه‌كه‌ گه‌یشته‌ (113) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی
کوردستان TV
100%

ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مریكی تۆم كروز رۆلی سه‌ره‌كی تێیدا گێراوه‌ ، ته‌نها له‌ ماوه‌ی (3) هه‌فته‌ی نمایشكردنیدا له‌ سینه‌ماكانی ئه‌مریكا و جیهان توانی ژماره‌یه‌كی پیوانه‌یی تۆمار بكات.

مالپه‌ری بۆكس ئۆفیس ده‌رباره‌ی ئه‌و فیلمه‌ نووسیویه‌تی كه‌ American Made فیلمیكی ئه‌كشنه‌ و له‌ ئیستادا له‌ 3024 سینه‌ما له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان نمایشده‌كریت ، به‌ به‌راورد له‌گه‌ل فیلمه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مسالی هۆلیود ژماره‌ی پیوانه‌یی له‌ ته‌ماشاكه‌ران تۆمار كردووه‌ و ته‌نها له‌ (3) هه‌فته‌دا داهاته‌كه‌ی گه‌یشته‌ (113) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی .


جێی باسه‌ ئه‌م فیلمه‌ له‌ ستۆدیۆكانی یونیڤیرسال كاره‌كانی ئه‌نجامدراوه‌ و گرته‌كانی فیلمه‌كه‌ش هه‌ر له‌ ناو ئه‌مریكا گیراوه‌ و (دۆج لیمان) كاری ده‌رهینانی بۆ كردووه‌ .
 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.