Erbil 27°C شەممە 13 ئاب 06:47

عه‌بادی و شای سعودییه‌ و ریکس تیله‌رسۆن به‌ یه‌ک ده‌گه‌ن  

باسییان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵیه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه‌
Haider Abadi and King Salman
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ یاوه‌ری شاندێكی پایه‌به‌رز كه‌ زیاتر له‌ 10 وه‌زیرو ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و راوێژكاری حكومه‌تی عێراقی ده‌گرێته‌وه‌ سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی رێوره‌سمی واژووكردنی رێككه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی عێراق و سعودیه‌ ده‌بن كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی به‌رێوه‌ بچێت .

به‌ر له‌ 3 رۆژیش شانشینی سعودیه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌بادی باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵیه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعودییه‌ و عێراق . 

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعودییه‌ و عێراق بێت .

ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.