Erbil 2°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 01:13

به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکا سه‌ردانی عێراق و چه‌ند وڵاتێکی ناوچه‌که‌ ده‌کات

هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی بنكه‌ی ناوه‌ندیی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ ده‌كات
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ تینا كایدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سیاسی و سه‌ربازی به‌ وه‌كاله‌ت، به‌ سه‌ردانێك دێته‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بۆ باسكردنی چه‌ند دۆسێیه‌كی ئه‌منی، سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌ عێراق و ئیسرائیل و كوه‌یت و قه‌ته‌ر ده‌كات .

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سیاسی و سه‌ربازی به‌ وه‌كاله‌ت، دێته‌ ناوچه‌كه‌ و له‌ عێراق و ئیسرائیل و كوه‌یت و قه‌ته‌ر چه‌ند پرسێكی ئه‌منی تاوتوێ ده‌كات .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ كایدانۆڤ، له‌ قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی بنكه‌ی ناوه‌ندیی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ ده‌كات . 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، سه‌باره‌ت به‌ تێكشاندنی چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ .

ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.