Erbil 2°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 00:49

ئه‌یاد عه‌لاوی:ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ که‌رکوک رووده‌دات ته‌داخولاتی ئێرانه‌

به‌ڵێنمان داوه‌ دژی یه‌كدی چه‌ك به‌كار نه‌هێنین
کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی كۆماری عێراق،رایده‌گه‌ێنێ، ته‌داخولی ئێران بۆ كوردستان كارێكی هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ خۆی تووشی كێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ، به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه‌ چاودێرییه‌كی زۆری له‌سه‌ره‌.

ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆكی كۆماری عێراق له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی سكای نیوزدا رایگه‌یاند: مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، بۆیه‌ په‌نای بۆ ڕیفراندۆم برد، چونكه‌ حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی جێ به‌جێ نابێت و حكومه‌تی عێراق و مافی كوردستان نادات.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رۆك بارزانی دوای ڕیفراندۆم نامه‌ی بۆ ناردووم ، كه‌ دووساڵ ڕیفراندۆم سڕ بكات ، نامه‌كه‌م كۆپی كرد ، زۆر نامه‌كه‌یم به‌لاوه‌ ئیجابی بوو ، كۆپییه‌كم نارد بۆ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و عه‌بادی و سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی .

گوتیشی: ئێمه‌ زوو كه‌ ئۆپۆزیسیۆن بووین به‌ڵێنمان داوه‌ كه‌ فشار و چه‌ك به‌كار نه‌هێنین دژی یه‌كدی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته‌ ڕوو ده‌دات ته‌داخولاتی ئێرانه‌و به‌ جوانی ده‌بینرێت.

عه‌لاوی ئاشكراشیكرد، قوباد تاڵه‌بانی كه‌ كوڕی خوالێیخۆشبێت مام جه‌لاله‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌ ، ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و پێی گوتم ، ئێران له‌ڕێگه‌ی قاسمی سلێمانییه‌وه‌ فشاری زۆرمان لێ ده‌كات كه‌ جیا بینه‌وه‌ له‌ پارتی و دوو له‌ت بین ، به‌ڵام قوباد گوتی : ئێمه‌ ره‌تمان كردۆته‌وه‌ و گوتوومانه‌ ئێمه‌و پارتی یه‌كین ، جیا نابینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵویسته‌كانی پارتی ، شه‌ڕ بێت یان ئاشتی .

عه‌لاوی له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌ ده‌ڵێ: ئێران به‌سه‌رپه‌رشتی قاسمی سلێمانی به‌ته‌واوی به‌شداره‌ له‌و هێرشه‌دا كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك، به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی له‌به‌ر ده‌سته‌.

ده‌شڵێ: ته‌داخولی ئێران بۆ كوردستان كارێكی هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ خۆی تووشی كێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ، به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه‌ چاودێرییه‌كی زۆری له‌سه‌ره‌.

عه‌لاوی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ قوباد تاڵه‌بانی پێی گوتووه‌، ئێمه‌ چاره‌سه‌ری عێراقییانه‌و نیشتمانیانه‌ی دوولایه‌نه‌مان ده‌وێت , به‌بێ به‌شداری و ته‌داخول كردنی ئێران.

رزگارتاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.