هاووڵاتیانی هەولێر لەبەردەم بارەگای یووئێن کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست، نارهزایهكهش له دوای ئهمه هات لە بەرانبەر دەستدرێژی و داگیرکارییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر کوردستان به تایبهتی كهركووك.
لە گردبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 2017/10/17 لەلایەن هاووڵاتیان بە شێوەی خۆڕسک و چەند ڕێکخراوێکی مەدەنییەوە ڕێک خرابوو، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی لە بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرانبەر دەستدرێژی و داگیرکارییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر کوردستان، هاوکات ڕاگەیەندراوێکیان بە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی خوێندەو و تیدا داوایان کرد بە کردەوە پشتگیری لە کورد بکرێت و هەوڵە داگیرکارییەکانی حکوومەتی عێراق ئیدانە بکرێن.
هاووڵاتیان داوایان لە نوێنەرانی یووئێن لە هەولێر کرد کە دەنگ و هاواری مەزڵوومیەت و ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان بە دنیا ڕابگەیەنن و دنیا ڕاستییەکانی کوردستان ببینێت کە هەر ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارەی عەرەب و نەتەوەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان و لە ئارامیدا دەژین، بەڵام عێراق سیاسەتی دوژمنکاران و عەقڵیەتی حکوومەتی بەعسی بەرانبەر کوردستان گرتووەتە بەر.
ئهمهش له كاتێكدا پاش هێرشی چەکدارانی حەشدی شەعبی بە سەرپەرشتیی سوپای پاسداران بۆ سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و بیدەنگیی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی، هاووڵاتیانی هەولێر لەبەردەم بارەگای یووئێن کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.