مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لە سنووری گەرمیان لە ژێر دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستاندایە و حەشدی شەعبی نەچووەتە مەرزەکە.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان ئەو دهنگۆیانهی رهتكردهوه كه گوایه حەشدی شەعبی چووەتە مەرزەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران، ئهم دهنگۆیانه رهت دهكهنهوه دووره له راستیهوه.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان راگەیاند ئەو قسانەی لەبارەی ئەوە دەكرێت كە حەشدی شەعبی چووەتە مەرزەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران، دوورە لە راستییەوە و بەهیچ جۆرێك راست نییە.
لهم بارهیهوه ئارام سایەخان، بەرێوەبەری دەروازەی کۆمەڵگای مەرزی پەروێزخان، راگەیاند، مەرزی پەروێزخان لەژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە، و ھیچ ھێزێکی عێراقی نەھاتوونەتە مەرزەکە.
ئەوەشی خستەروو، ماوەی سێ رۆژە ھاتووچۆی بازرگانی و ھاوڵاتیانیش لە مەرزەکە راگیراوە.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.