Erbil 27°C شەممە 13 ئاب 07:05

کۆڕه‌ک تیلیکۆم خزمه‌تگوزارییه‌کانی له‌ نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و دیوانییه‌ و سه‌ماوه‌ و بابل ده‌وه‌ستێنێت

ئەندازیارێك و هەشت كارمەندی دیكەیان رفاندووە
کوردستان TV
100%

هێرشێكی تیرۆریستی ده‌كرێته‌ سه‌ر بگۆڕی كۆمپانیای كۆڕه‌ك و باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ بابل و ئه‌ندازیارێك و چه‌ندان كارمه‌ندی تریان ڕفاندوون كه‌ سه‌رجه‌میان نۆ كه‌س ده‌بن.

كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم رایگه‌یاندووه‌: چوار ئۆتۆمبێلی پڕ چه‌كدار هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بگۆڕی كۆمپانیای كۆڕه‌ك و باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ بابل و زیانێكی زۆری مادییان پێ گه‌یاندووه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ كۆمپانیای كۆڕه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و دیوانییه‌ و سه‌ماوه‌ و بابل ده‌وه‌ستێنێت.

كۆمپانیاكه‌ ده‌شڵی:  تیرۆریستان هه‌ر به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گاكه‌ نه‌وه‌ستاون و ئه‌ندازیارێك و چه‌ندان كارمه‌ندی تریان ڕفاندوون كه‌ سه‌رجه‌میان نۆ كه‌س ده‌بن.

كۆره‌ك تلیكۆم جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، هه‌موو ڕێوشوێنه‌ پێویست و یاسایییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئاشكراكردنی لایه‌نی به‌رپرسیار له‌و كرده‌ تیرۆریستییه‌ .

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.