Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 09:49

رۆز پەیوەندی خۆی و جاک ئاشکرا دەکات

هەرگیز پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانی من و لیۆناردۆ دروست نابێت، ئێمە تەنها هاوڕێین
کوردستان TV
100%

لەدوای تێپەڕینی 20 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی "تایتانیک" بەهێزی پەیوەندی نێوان لیۆناردۆ دیکاپێرۆ ناسراو بە جاک و کیت وینسلیت ناسراو بە رۆز، گومان لە دڵی هەوادارانیان دروست دەکات و دەنگۆی پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیان دا بڵاودەبێتەوە.

لە نوێترین چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنیدا لەگەڵ کەیت وینسلت لە پرۆگرامێکدا بەناوی the Lorraine show پرسیار دەکرێت دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ لیۆناردۆ دیکاپیرۆ؟

لە وەڵامدا کەیت رایگەیاند "هەرگیز پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانی من و لیۆناردۆ دروست نابێت، ئێمە تەنها هاوڕێین، دەزانم هەوادارانمان پێیان خۆشە ئێمە ئەشق و خۆشەویستی بگۆڕینەوە بەڵام ئەوە راستیەکەیە".

لەماوەی رابردوودا دیمەنەکانی نێوان لیۆناردۆ کیت کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە، دەنگۆی بوونی پەیوەندی سۆزداری لەنێوانیاندا دروستبوو.

لیۆناردۆ دی كاپریۆ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی سینه‌مای هۆلیود، له‌دایكبووی ساڵی 1974 خه‌ڵكی شاری لۆس ئه‌نجلوسه‌، 148 جار هه‌ڵبژێردراوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیاواز و له‌و نێوه‌نده‌دا بۆته‌ خاوه‌نی 58 خه‌ڵات، لەم کۆتاییەشدا توانی ببێته‌ خاوه‌نی هەشتاو هەشتەمین خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئه‌كته‌ری پیاو.

کیت لەساڵی 1975 لەئینگلتەرا لەدایکبووە، خاوەنی سێ خوشک برایە و باوکی بازرگان بووە، لەسەرەتاکانی تەمەنیدا بەشداری دەکات لە فیلم و دراماکاندا، بۆ یەکەمجار ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە درامایی dark season پاشان بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت و ڕۆڵی سەرەکی لە زۆر فیلمدا دەبینێت تا ساڵی 1998 ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە فیلمی تایتانیک لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ لیۆناردۆ دیکاپێرۆ و توانی ناوبانگێکی باش لەسەر ئاستی جیهان بەدەستبهێنێت، خەڵاتی ئۆسکاری پێبەخشرا وەک باشترین ئەکتەر.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.