Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 00:50

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئیدانەی کردەوە خوێناوییەکەی شاری لاس ڤێگاسی ئەمەریکا دەکات

هاوخه‌میی گەلی كوردستان به‌ گه‌ل و حكوومەتی ئەمەریكا ڕاگه‌یندرا
کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە خوێناوییەكەی شاری لاس ڤێگاسی ئەمەریكا دەكات و، له‌ په‌یامیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، هاوخه‌میی سەرۆكایەتیی هەرێم و گەلی كوردستان به‌ گەل و حكوومەتی ئەمەریكا ڕادەگەیێنێ و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری قوربانیان دەكات.

ڕۆژی دووشەممە 2ـی 10ـی 2017، لە ئەنجامی دەستڕێژیی گولە بۆ سەر هاووڵاتیان لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمەریكا، دەیان هاووڵاتی بوونە قوربانی و سەدانی تریش بریندار بوون.

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەن و خوێناوییە دەكەین و بەناوی سەرۆكایەتیی هەرێم و گەلی كوردستان هاوخەمیی خۆمان بۆ گەل و حكوومەتی ئەمەریكا ڕادەگەیێنین و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری قوربانیان دەكەین و ڕۆحیان شاد بێت و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناكە دەخوازین.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2ـی 10ـی 2017


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.