Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:39

یه‌کێتی گۆڕانکاری له‌ پۆسته‌ حکومی و حزبییه‌کانیدا ده‌کات

لیژنه‌ی گۆڕانكاریی حزبی چه‌ند پێشنیارێكی ئاماده‌ كردووه‌
کوردستان TV
100%

یه‌كێتی سه‌رقاڵی گۆڕانكارییه‌ له‌ پۆسته‌ حكومی و حزبییه‌كانیدا، جگه‌ له‌ گۆڕینی به‌رپرسان ئه‌و پۆستانه‌یش پڕ ده‌كا‌ته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خاڵین.

به‌ پێی هه‌واڵێكی پی یو كه‌ی میدیا ، لیژنه‌ی گۆڕانكاریی حزبی چه‌ند پێشنیارێكی ئاماده‌ كردووه‌،‌ له‌وانه‌ هه‌ر به‌رپرسێك چوار ساڵ له‌ پۆستێكی حزبیدا بێت، ده‌بێت بگۆڕدرێت و لیژنه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش دیاری ده‌كات كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ له‌ پۆسته‌كانیاندان، دواتر ده‌كرێته‌ پێشنیار بۆ مه‌كته‌بی سیاسی به‌ ‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ری و ئه‌و پۆستانه‌ش به‌و ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییانه‌ پڕ ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ هیچ پۆستێكیان له‌ناو حزبدا به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌.

هاوكات هه‌ر به‌رپرسێك له‌و ماوه‌یه‌ زیاتر له‌ پۆستێكدا بوو كه‌ لیژنه‌كه‌ دیاری ده‌كات، له‌ پۆسته‌كه‌ی لا ده‌برێت و پۆستێكی تری ده‌درێتێ.

هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رپرسێكی یه‌كێتی دوو خول، واته‌ هه‌شت ساڵ ، له‌ پۆستێكی حكومیدا بووبێت، ده‌گۆڕدرێت .

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.