Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 12:36

له‌ مه‌راسیمی پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کۆتایی به‌ خولێکی په‌ره‌پێدانی منداڵان هێنرا

له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوانی خووله‌كان دابه‌ش كراوه‌
pshtewan sadiq - parwarda
کوردستان TV
100%

له‌ شاری هه‌ولێر ڕێكخراوی (ADO) بۆ په‌ره‌پێدانی زانستی، مه‌راسیمێكیان به‌ ناوی پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سازكرد كه‌ له‌میانه‌دا كۆتایی هێنرا به‌ خولێكی په‌ره‌پێدانی منداڵان كه‌ وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیایدا ئاماده‌ بوو.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌و مه‌راسیمه‌دا پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی گوتارێكیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ی خول و ڕاهێنان بۆ منداڵان و په‌ره‌پێدان به‌ توانا و به‌هره‌كانیان زۆر گرنگه‌ و ته‌واوكه‌ری په‌روه‌رده‌یه‌. هه‌روه‌ها باسی له‌ ریفراندۆم و گرنگی پڕۆسه‌كه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو كردووه‌.

له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوانی خووله‌كان دابه‌ش كراوه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌ ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردوودا، نزیكه‌ی 3 هه‌زار منداڵ ناویان له‌ ڕێكخراوی (ADO) تۆمار كردووه‌ و سوودیان له‌و بوارانه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌ و په‌یمانگه‌كاندا نییه‌.

كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.