Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:36

سبه‌ی پەرلەمانى کوردستان له‌باره‌ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە

سبه‌ی پەرلەمانى كوردستان کۆدەبێتەوە
پەرلەمانى كوردستان
کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز رایدەگەیەنێت، کە سبەی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر پرسی گۆڕانکاری مووچە و پێدانەوەی پاشەکەوتی فەرمانبەران لەلایه‌نه‌ حکوومەتەوە کۆ دەبنەوە، تاوەکو وادەیەک لەگەڵ حکوومەت دیاری بکەن.

دڵشاد شەعبان جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتیدا گوتی، "سبەی دوو شەممە لە پەرلەمانی کوردستان دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەیەک دەکەن، بۆ دیاریکردنی وادەیەک لەگەڵ حکوومەتی هەرێم، لەسەر پرسی پێداچوونەوەی مووچەی فەرمانبەران و پێدانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە گرنگی کاراکردنەوەی پەرلەمانیشدا و گوتی، "بۆ ئەوەی هەموو لایەک بزانن، کە پەرلەمان تەنیا لە پێناو پرسی ریفراندۆم کارا نەکراوەتەوە، بەڵکو لە پێناو بژێوی و ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارا کراوەتەوە"، ناوبراو نموونەشی بەو دانیشتنەی سبەی هێنایەوە، کە بڕیارە لەسەر پێداچوونەوەی مووچە و دانانی میکانیزمێک لە لایەن حکوومەتەوە بۆ پێدانەوەی پاشەکەوتی مووچه‌ی فەرمانبەران، کە چەند ساڵێکە بە هۆی بارودۆخی ئابووری هەرێمەوە لێیان بڕدراوە.

لەمەڕ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز گوتی، "لە ئێستادا رۆژانە 650 هەزار به‌رمیل نەوتی هەرێم لە رێگەی تورکیاوە هەناردە دەکرێت"، ئەو پێشی وایە، گەر ئەو قەرزانەی لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستانن، نەمێنن، ئەوکات ئەو بڕە نەوتەی کە هەرێم هەناردەی دەکات، بەشی سەرجەم سێکتەرەکانی هەرێم دەکات.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.