Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 09:36

لە شاری سیدنی ئوسترالیا ئاهەنگێک بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەچوو

لە ئوسترالیا ئاهەنگێک بۆ پشتیوانی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سەربەخۆیی کوردستان
کوردستان TV
100%

لە شاری سیدنی ئوسترالیا ئاهەنگێک بۆ پشتیوانی لە گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەچوو.

ئاهەنگەکە لەلایەن کۆمیتەی پاڵپشتی لە ریفراندۆم  سازکراوەو کۆمیتەکە لە شاری سیدنی پێکهاتووە، بڕیارە دوای سیدنیش چالاکییەکان بۆ تێکڕای ویلایەتەکانی ئوسترالیا بگوازنەوە".

سالار غەریب ئەندامی کۆمیتەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی کۆمیتەکە ئەوەیە دوای سەرخستنی پرۆسەی گشتپرسی لە هه‌رێمى کوردستان، لەپێناو زیاتر کۆکردنەوەی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی پەرە بە چالاکییەکانی بدات.

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە رۆژی 25 ی ئەیلوول کە وادەی ئەنجامدانی گشتپرسییە بۆ سەربەخۆیی، لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و لە وڵاتانی دەرەوە و پایتەختەکانی جیهان بانگەشە بۆ دەنگدان بە بەڵێ گەرموگوڕ بووە و رۆژانە بە بەشداری دەیان هەزار کەس کەرنەڤاڵ سازدەکرێن.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.