Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:14

عەشیرەتی جبوور پاڵپشتیی خۆی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی راگەیاند

عەشیرەتی جبوور پاڵپشتیی ریفراندۆم دەكات
جبوور
کوردستان TV
100%


سەرۆکی عەشیرەتی جبووری لە عێراق پشتگیریی خۆی و ئەندامانی عەشیرەتەکەی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند.

شێخ محەمەد نایف، سەرۆکی عەشیرەتی جبووری لە کەرکووک بە کوردستان 24ی راگەیاندووە، کە هەموو گەلێک مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی هەیە.

شێخ محەمەد نایف هەروەها رایگەیاندووە، کە عەشیرەتەکەی داکۆکی لە بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانەی خەڵکی کوردستان بە هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان دەکات، لەگەڵ برا کوردەکان پەیوەندیی لەمێژینەمان هەیە.

سەرۆکی عەشیرەتی جبووری پشتیوانیی خۆی و عەشیرەتەکەی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان راگەیاندووە و گوتوویەتی، ”ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمین“ و دوعای کردووە ببێتە دەروازەیەکی خێر بۆ کوردستان و کەرکووک.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.