Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 16:03

وەزارەتی پەروەردە و یەکێتیی ئەورووپا و یونسکۆ پڕۆژەیەکیان ڕاگەیاند

پڕۆژەیەکی پەروەردەيي ڕاگەیندرا
بةروةرده
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا و ڕێکخراوی یونسکۆ، پڕۆژەی (گەیشتن بە کواڵیتی گشتگیر بۆ فێرکردنی سەرەتایی و ناوەندی بۆ ئاوارە و ڕاگوێزراوان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە عێراق) راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوی یونسکۆ لە شاری ھەولێر، پڕۆژەی (گەیشتن بە کواڵیتی گشتگیر بۆ فێرکردنی سەرەتایی و ناوەندی بۆ ئاوارە و ڕاگوێزراوان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە عێراق)، پڕۆژەیەکە بودجەکەی لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا، بە بڕی ١٢.٦ ملیۆن یۆرۆ، بۆ ئاوارە و ڕاگوێزراوانی سلێمانی، سەلاحەدین، مووسڵ، ھەولێر، دھۆک و ئەنبار، تەرخان کراوە.

د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەوبارەوە رای گەیاند: "ئێمە بەم ھاوکاری و پڕۆژانە دەزانین و ھیوادارین بەشێکی باشی ئەو بودجەیەی کە بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کراوە، چونکە بەداخەوە ھەرێمی کوردستان، بە پێی سەنگی خۆی، ئەو ژمارە زۆرە ئاوارە و پەنابەرانەی ڕوویان تێ کردووە کاری بۆ نەکراوە، بۆ نمونە ئەگەر خۆمان وەک ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ لوبنان بەراورد بکەین کە لە چاو وڵاتی ئێمە ڕێژەی پەنابەرەکانی کەمترن، دەبینین ڕووی دەرەوە زیاتر لە لوبنان بووە، بۆیە دەبێت ڕێکخراوەکان لە ڕاپۆرتەکانیان بۆ وڵاتەکانیان، وردتر لە ھەرێمی کوردستان بڕوانن و بە ئەرێنییەوە باسی بکەن".

ئاشکراشی کرد: "ئێستا وڵاتەکان ڕاستەوخۆ باسی پشتگیری ڕیفراندۆمی کوردستان ناکەن و ئێمە دەزانین کە ئەمە پەیوەندی بە ڕێزگرتنی سیادی وڵاتەوە ھەیە، دەنا دڵنیاین کە دواتر ددانپیانانەکە دەکەن و لە کۆنفڕانسی (پێکەوەژیان و ئاشتی) کە لە ئەڵمانیا بەڕێوە چوو و ئێمە دیدار و گفتوگۆمان کرد، ئەوان لە پرسی ئێمە وەک کورد تێگەیشتوون، بۆیە دەبێت ڕێکخراوەکان کە لێرە لەگەڵ ئێمە کار دەکەن، بە چاوێکی ئەرێنیانەوە ڕێپۆرتەکانیان بەرز بکەنەوە و ھاوکاری زیاتری ھەرێمی کوردستان بکەن کە نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەری لەخۆ گرت".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.