Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 14:57

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: کورد خه‌ونی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی گه‌وره‌یان هه‌یه‌

كورد خه‌ونی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره‌ی هه‌یه‌؟
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، كورد خه‌ونی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ پێنج وڵاتدا، له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ عێراق.

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئۆن لایڤی میسری رایگه‌یاند: كورد خه‌ونی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ پێنج وڵاتدا، له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ عێراق.

به‌ گوته‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، په‌نابردنی كورد بۆ كارتی جیابوونه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق درووست ده‌كات.

جه‌عفه‌ری جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك وڵاتی ده‌وروبه‌رپاڵپشتی له‌ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراق ده‌كه‌ن.

 

كوردستان tv : ئا/ رزگار تاهیر

 

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.