جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات ، بۆ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه و چاره‌سه‌ركردنی له‌هۆڵی ماده‌ی 140 له‌ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده‌بن.
دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ئاگادارییه‌كدا داوا له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ده‌كات ، رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 18/9/2017، كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی ماده‌ی 140 له‌ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده‌بن، بۆ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه و چاره‌سه‌ركردنی له‌پێناو باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و ئاماده‌كاری بۆ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان.
كوردستان tv : ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.