له ئاكامی هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناحیه‌ی قه‌راجی سه‌ربه قه‌زای مه‌خموور ،سێ تیرۆریستی داعش كوژران، بنكه‌كه‌ش به‌ده‌یان تۆپی دوور هاوێژی تێدایه.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، سێ خۆكوژی داعش دزه‌یان كرده ناو بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناحیه‌ی قه‌راجی سه‌ربه قه‌زای مه‌خموور ،له ئاكامدا هه‌ر سێ تیرۆریسته‌كه كوژران.
به‌رپرسانی ئه‌منی ناوچه‌كه له‌و باوهردان كه داعشه خۆكوژه‌كان له قه‌زای حه‌ویجه یان له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای شهرگاتهوه دزه‌یان كردبێته ناو بنكه‌كه.
له كاتی به‌رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ، هێزه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییان له گوندی پونگینه‌ی سه‌ربه ناحیه‌ی قه‌راج له قه‌زای مه‌خموور دامه‌زراند.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش شایه‌تحاڵانی ناوچه‌كه بینیویانه كه به ده‌یان تۆپی دوور هاوێژی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و چه‌ندان كه‌ل و په‌لی دیكه‌ی سه‌ربازی به‌ره‌و بنكه‌كه گواستراونه‌ته‌وه.
كوردستان tv : رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.