Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:42

مه‌ریوان وه‌ک شاری جیهانیی کڵاش تۆمار کرا

ئێستا مه‌ریوان به‌ شاری جیهانیی كڵاش ده‌ناسرێت
كڵاش
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری پاریزگای سنه‌ ڕای گه‌یاند: پاش هه‌واڵی بێوچانی خه‌ڵك و چالاكوانانی بواری گه‌شتیاری و شوێنه‌وار و لایه‌نه‌ پویوه‌ندیداره‌كان و لێژنه‌ی چاودێری جیهانی، سه‌ره‌نجام شاری مه‌ریوان به‌پێی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ كولتوورییه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی وه‌ك پایته‌خت و شاری كڵاشی جیهان تۆمار كرا.

به‌ڕێوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری پاریزگای سنه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێستا مه‌ریوان به‌ شاری جیهانیی كڵاش ده‌ناسرێت و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن یۆنسكۆوه‌ دانی پێدا نراوه‌ و له‌مه‌و‌دوا شاری مه‌ریوان و كڵاش ده‌چێته‌ ناو هه‌موو ئه‌و كتێب و كاتالۆگه‌ گه‌شتیارییانه‌ی یۆنسكۆ كه‌ بۆ گه‌شتیاره‌كانی جیهان بڵاوی ده‌كاته‌وه‌

شایانی باسه‌ له‌ كۆتایی مانگی (ئاب)ی ئه‌مساڵ سه‌رۆكی ناوچه‌ی ئاسیای یۆنسكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جیهانیی پیشه‌ی ده‌ستی سه‌ردانی مه‌ریوانیان كرد تاكوو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كڵاشی كوردی و تۆماری جیهانیی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ كوردییه‌ بكه‌ن‌ كه‌ دواجار تۆماری جیهانی كرا.

ساڵانه‌ بڕی 30 میلیار تمه‌ن (نزیكه‌ی ٨ ملیۆن دۆلار) پێڵاوی كڵاش له‌و شاره‌ دروست ده‌كرێت، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ ده‌خورێت و ده‌دزرێت.

كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.