Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 02:18

هاورده‌کردنی چیمه‌نتۆی فه‌ل ڕاگیرا

سنووری حاجی ئۆمه‌ران
کوردستان TV
100%

له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران بۆ پاڵپشتی له‌ به‌رهه‌می خۆماڵی، هاورده‌كردنی چیمه‌نتۆی فه‌ل ڕاگیرا



 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی به‌رهه‌می خۆماڵی و بووژانه‌وه‌ی سێكته‌ری ئابووری هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا هاورده‌كردنی چیمه‌نتۆی فه‌ل له‌ سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران قه‌ده‌غه‌ بكرێت. 

مه‌سعود ئه‌حمه‌د باتێلی سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران به‌ كوردستان تی ڤی ڕاگه‌یاند، له‌ 3ی 4ی 2017 ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ هاتووه‌ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ جێبه‌جێیان كردووه‌ ،، له‌ به‌رامبه‌ردا بازرگانانی هاورده‌كردنی چیمه‌نتۆی فه‌ل و شوفێرانی ئۆتۆمبێلی جۆری سایلۆ كه‌ تایبه‌تن به‌ گواستنه‌وه‌ی چیمه‌تۆكه‌ له‌ ده‌روازه‌ی خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌ران، نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕن و پێیان وایه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت بۆ ڕاگرتنی هاورده‌ی چیمه‌نتۆی فه‌ل به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان بووه‌، داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ت به‌بڕیاره‌كه‌دا بچێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان به‌ قسه‌ی خۆیان پاره‌یه‌كی زۆریان له‌لای كۆمپانیا ئێرانییه‌كانه‌، ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌یان بۆ درێژ بكرێته‌وه‌ ئه‌وانیش ده‌توانن ئه‌و كاڵایه‌ی ماویانه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌ن و تووشی زیانی ماددی نه‌بنه‌وه‌. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.