Erbil 31°C ھەینی 16 تشرینی یەکەم 19:09

وەزارەتی كارەبا كارئاسانییەك بۆ هاووڵاتییان رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كورستان كارئاسانییەك بۆ هاووڵاتییان رادەگەیەنێت ئەوانەی تا ئێستا نەیانتوانیوە قەرزی كۆنی كارەبا بدەنەوە كە 50% داشكانیان بۆ كراوە.

وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت:بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم فەرمانگەکانی فرۆشیاری وزە لە هەر چوار پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە، سبەی لە ڕۆژی هەینی لە کاتژمێر 8:30 بەیانی تاوەکو کاتژمێر 4:00 ئێوارە کراوە دەبن.

هەرەوەها رایگەیاندووە: تاوەکو ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی کۆنی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕووناکییان لەسەر ماوە لەو داشکانی لە 50٪ی کارەبا سوودمەند بن.

وەزارەتی كارەبا جەختیشی كردەوە كە ئەو داشكانە تەنیا 3 ڕۆژی ماوە، دوای ئەم ڕێكەوتە ئۆتۆماتیکی دەبێتە قیستی مانگانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.