حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن جارێكی دیكه به ئامانجگرتن و بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی ڕیازی پایته‌ختی سعوودییه‌ی له رێگه‌ی مووشه‌كێكی بالیستییه‌وه ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا ئه‌مه دووه‌مجاره فڕۆكه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن حوسییه‌كان بكرێته ئامانج.
یەحیا سەریع گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکان له پۆستێكدا له تێلیگرام رایگه‌یاندووه: هێزە چەکدارەکانمان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه توانیان بە مووشەکێکی بالیستی فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ڕیازی پایته‌ختی سعوودییه بكه‌نه ئامانج.
راشیگه‌یاندووه: مووشه‌كه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئامانجی خۆی پێكاوه و زیانێكی گه‌وره‌ی به فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها جووله‌ی فڕۆكه‌وانی و گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌كه ڕاگرتووه.
دوێنێ چوارشەممە دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعوودییە بەئامانجگرتنی هه‌ردوو فڕۆکەخانەكانی ئەبها و مەلیک خالیدی له‌لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه راگه‌یاندبوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه له هێرشكردنه سه‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 36 کەسی دیکە برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.