بڕیاره ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکی فڕاكسیۆنه‌كانی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەکی تایبه‌ت و گرنگ لەگەڵ عه‌لی زه‌یدی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ساز بکەن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی.
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه له کاتژمێر 8:00ی ئه‌مشه‌و له‌نێو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شاری به‌غدا ده‌ست پێ بكات.
له کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێكی سیاسی و پەرلەمانی تاوتوێ ده‌كرێت، به‌ڵام گرنگترین بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه بەرزبوونەوەی به‌های دۆلار ده‌بێت به‌رامبه‌ر به دیناری عێراق.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو حكوومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی به‌های دۆلاری له 132 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 152 هه‌زار دینار به‌رزكرده‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری له په‌رله‌مان و شه‌قامی عێراقی لێ كه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.