Erbil 31°C چوارشەممە 07 تشرینی یەکەم 15:50

لە سعوودیە چوار قوتابیی کورد لە پێشبڕکێی بیرکاریی هزری چەندین خەڵاتییان بەدەست هێنا

کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنی چوار قوتابیی کوردی بە ئاڵای کوردستانەوە لە پێشبڕکێی بیرکاریی هزری لە سعوودیە ڕاگەیاند، کە لە نێو 210 قوتابیی نۆ وڵات و هەرێمدا، پلەی یەکەمی زێڕینی باڵا و چەندین خەڵاتیان بەدەست هێناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، د. ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: لە وڵاتی سعوودیە پێشبڕکێی بیرکاریی هزری بۆ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوە چوو، بە بەشداریی 210 قوتابی لە هەرێمی کوردستان، سعوودیە، جەزائیر، تونس، میسر، سوودان، فەلەستین، عێراق و مەغریب.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوە کرد، چوار قوتابیی کورد هاوشانی وڵاتان بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە بەشدار بوون و ئەنجامی نایابیان تۆمار کرد، کە بەم شێوەیەیە:

عەبدولڕەحمان ئاراز (قوتابیی قوتابخانەی کامبریج لە هەولێر): توانی لە قورسترین ئاستدا ئاستی H زۆرترین پرسیار وەڵام بداتەوە و پلەی یەکەمی زێڕینی باڵا بەدەست بهێنێت.

لە قەزای پیرەمەگروونیش سێ قوتابی بەشداربوون:

هامنۆ: لە ئاستی F پلەی زێڕینی بەدەست هێنا.
ڕۆڤار: لە ئاستی C پلەی زێڕینی بەدەست هێنا.
ڕاڤێل: لە ئاستی G پلەی زیوی بەدەست هێنا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، د. ئالان حەمەسەعید پیرۆزباییەکی گەرمی لەو قوتابییانە کرد و ڕایگەیاند: ئەمە بۆ دووەم ساڵی بەردەوامە قوتابیانی کورد بەشداری لەم پاڵەوانیەتییەدا دەکەن و ئەنجامی نایاب تۆمار دەکەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.