Erbil 31°C یەکشەممە 04 تشرینی یەکەم 11:51

دەستەی دەستپاکیی عێراق جێگری بەڕێوەبەری کۆگای دانەوێڵەی ئیسحاقی بە بەرتیلەوە دەستگیر کرد

100%

دەستەی دەستپاکیی لە پارێزگای سەڵاحەددین، جێگری بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی دانەوێڵەی ئیسحاقیی لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل لە جوتیاران دەستگیر کرد، کە لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەدا گەنمی خراپی وەرگرتووە و جۆرەکەی بۆ باش گۆڕیوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، دەستەی دەستپاکیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سەڵاحەددین بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری، توانییان جێگری بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی دانەوێڵەی "ئیسحاقی" لە پارێزگای سەڵاحەددین لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیر بکەن، لە کاتێکدا کە سەرقاڵی وەرگرتنی بەرتیل بووە لە جووتیاران لە بەرامبەر پێشێلکردنی ئەرکە وەزیفییەکانی و ئاسانکاریکردن لە بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تۆمەتبارەکە بڕە پارەی لە جوتیاران وەرگرتووە لە بەرامبەر وەرگرتنی ئەو بارە گەنمانەی کە خراپ بوون و خڵتیان تێدا بووە، لەگەڵ دەستکاریکردنی پۆلێنکردنی فەرمیی گەنمەکە بۆ جۆری باش، هاوکات ئەو بەرپرسە دانی بەوەدا ناوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند جوتیارێک و لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەدا، چەندین بارهەڵگری گەنمی خراپی وەرگرتووە و پۆلێنەکەیانی گۆڕیوە.

دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەش داوە، دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی سەڵاحەددین تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی، بەپێی ماددەی (307) لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری ڕاگرتنی بۆ تۆمەتبارەکە دەرکردووە تاوەکو ڕێکاری یاسایی پێویستی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.