حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵدا، حکوومەتی هەرێم بڕیاری دا بە پشووی فەرمی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، ڕێکەوتی (30ـی ئەیلوول و 1ـی تشرینی یەکەمی 2026)، لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.