Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 18:04

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی فەلەستین دەکات

100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی فەلەستین کرد و ستایشی ڕۆڵ و هەوڵەکانی کرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکاندا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەيه‌وه‌ وەک کونسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆز د. ماهر ئەلکەرەکی، کرد.

لە دیدارێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەوڵ و کۆششەکانی د. ماهر ئەلکەرەکی کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە ماوەی کارکردنیدا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کاری نوێیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی فەلەستین سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی کارکردنیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها پێزانینی بۆ دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.

بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.