بە سەرپەرشتیی قایمقامیەتی قەزای ڕواندز و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵی ڕواندز، دووەمین فێستیڤاڵی ترێ لە هەوارگەی "شنگلبانە" بەڕێوەچوو.
پارێز یوسف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز، بە دیانا سامی پەیامنێری (کوردستان تیڤی)ـی ڕاگەیاند، فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، تێیدا 54 جووتیار و خاوەنکاری دەستیی دەڤەرەکە بەرهەمە ڕەسەنەکانی خۆیانیان خستەڕوو، کە بەشێکی سەرەکیی بەرهەمەکان بریتی بوو لە ترێی ناوازەی گوندەکانی قەزای ڕواندز.
سەبارەت بە ئاماری سەردانیکەران، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز ئاشکرای کرد، بەپێی ئامارەکان لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا، زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار و هاووڵاتی سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە و بەشدارییان لە چالاکییەکاندا کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.