سهرۆكی ههرێمی كوردستان بهخێرهاتنى كونسوڵی گشتیی نوێی فهرهنسای کرد و ئامادەییی تەواوی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپات کردەوە.
بهيانيى ئهمڕۆ یەکشەممە 20ـی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، پێشوازیی له باڵیۆز ئیمانوێل مینیۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی فهرهنسا له ههرێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەییی تەواوی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپات کردەوە. هەروەها سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ مێژووی پەیوەندیی دۆستانە و پشتیوانیی بەردەوامی فەرەنسا بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، كونسوڵی گشتیی نوێی فهرهنسا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە پابەندی و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییە لەمێژینەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی ئاستی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، کردەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.