Erbil 31°C شەممە 19 ئەیلوول 12:39

پارێزگای هەولێر: پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگای سپیلک - قەندیل جێبەجێ دەکرێت

100%

پارێزگای هەولێر  بڵاوی کردەوە کە دوای تەواوبوونی تونێل و ڕێگای میراوە و ماوەران، دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگای سپیلک – قەندیل دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 19ـی ئەیلوول، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "ئەم پڕۆژەیە لە ڕێگەی دیزاینێکی سەردەمیانەوە دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت و پێچەکانی سپیلک چارەسەر دەکات و وەک شادەماری بەستنەوەی پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەروازە سنوورییەکانی ئێران ئەژمار دەکرێت".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی تونێل و ڕێگای میراوە و ماوەران، دەست بەو پڕۆژەیە بکرێت و بە چەند قۆناغێک دووسایدکردنی ڕێگەی سپیلک - قەندیل بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.