Erbil 31°C پێنجشەممە 17 ئەیلوول 19:25

تەرمی گەنجە پەرستارەکەی کەلار دوای شەش رۆژ لە گەڕان دۆزرایەوە

100%

کەمێک پێش ئێستا، تیمەکانی فریاگوزاری و غەواسەکان توانییان تەرمی ئەو گەنجە بدۆزنەوە کە شەش رۆژ لەمەوبەر لە رووباری سیروان خنکابوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، گەنجەکە ناوی (محەمەد عەبدولڕەحمان)ـە، تەمەنی 30 ساڵە و پیشەی پەرستار بووە، لە نزیک گەڕەکی سیروان لە قەزای کەلار لە ناو رووبارەکەدا دۆزراوەتەوە.

ناوبراو لە رۆژی 12ـی ئەم مانگەدا، لە کاتی راوەماسیدا لە نزیک گوندی (تازەدێ)، کەوتە ناو ئاوی رووباری سیروان و بەهۆی بەهێزی ئاوەکەوە خنکا. لەو کاتەوە هەوڵەکانی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی و تیمە خۆبەخشەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی بەردەوام بوو، تاوەکو ئەمڕۆ دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.