Erbil 31°C شەممە 19 ئەیلوول 03:08

سەنتەری شەهید مەئموون دەباغ: لە 8 مانگدا زیاتر لە 9700 پشکنینی پێش هاوسەرگیری ئەنجام دراوە

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی 9ـی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، سەنتەری شەهید مەئموون دەباغ ئامارێکی نوێی خزمەتگوزارییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوودا 9,704 پشکنینی پێش هاوسەرگیری بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دراوە.

ئەم پشکنینانە بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە بۆماوەییەکان، وەک تالاسیمیا و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان ئەنجام دەدرێن، کە بە بەشێکی دانەبڕاو لە پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی نیشتمانی هەژمار دەکرێت. هەروەها بەپێی ڕێنماییە یاساییەکان، بەدەستهێنانی ئەنجامی پشکنین لەم سەنتەرەوە، مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی مارەبڕین لە دادگاکان.

لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی ئەم کابینەیە، سەنتەری شەهید مەئموون دەباغ چەندین خزمەتگوزاریی نوێی پێشکەش کردووە:

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی تاقیگەکان و چاکسازیی کارگێڕییەوە، ماوەی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکان لە 7 ڕۆژەوە بۆ تەنیا 48 کاتژمێر کەم کراوەتەوە.

وەک خزمەتگوزارییەکی نوێ، خول و وانەی ڕۆشنبیری بۆ ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیری دەکەن دابین دەکرێت، کە تێیدا وانەی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی ژیانی هاوسەرگیری، خێزان و چۆنیەتیی بەخێوکردنی منداڵ دەگوترێتەوە.

ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەی پلانی فراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەدامەزراوەیی کردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کوالێتی بەرز بە هاووڵاتیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.