بەڕێوەبەرایەتی تەندوستیی ئەنباڕ ئاشكرای كردووە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 2250 حاڵەتی گەستنی سەگ لە سنووری پارێزگاكەیان تۆمار كراوە.
راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئەیلوول (مانگی 9)، زیاتر لە 2250 حاڵەتی گەستنی سەگ لە نەخۆشخانەکانی پارێزگاکەدا تۆمار کراون.
ئاشكراشی كرد كە یەکێک لە حاڵەتەکان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک، رووداوەكەش لە شارۆچكەی گەرمە روویداوە.
راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای ئەنبار ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاو دەكاتەوە کە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن نزیک دەبێتەوە و مەترسیی سەگە بەرەڵاکان بەتایبەت لە نزیک لە قوتابخانەکان بەردەوامە.
داواشی لە لایەنە پەیوەندارەكان كرد ڕێکارە خۆپارێزییەکان و هەڵمەتەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی سەگە بێ لانەكان چڕتر بكەنەو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.