ئهمرۆ چوارشەممە 1ی ئهیلوول، شی جین پینگ، سەرۆکی چین لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسڕ، لە قاهیرە، کە بۆ یەکەمجارە لە ماوەی دە ساڵدا سەردانی دەکات، داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد دژایەتی "دەستوەردانی دەرەکی" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گۆڕانکاریی لە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە لهئارا دایه.
سیسی بە مەراسیمێک پێشوازی لە میوانەکەی شی جینپینگ کرد کە سڵاوی 21 دەمانچەی لەخۆگرتبوو، پێش ئەوەی لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە قاهیرهی پایتەختی میسڕ گوتووێژ ئەنجام بدات.
له بهیاننامهیهكدا سهرۆكایهتی میسڕ ڕایگهیاندووه: لە دانوستانەکاندا باس لە شەڕی شەش مانگەی نێوان ئەمریکا و ئێران کراوه، هەردوولا داوای چارەسەری دیپلۆماسییان کردووە بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێکی هەمەلایەنە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
لە میانی سەردانەکەدا شی جین پینگ سهرۆكی چین ڕایگەیاند، "پێویستە پابەند بین بەو پرەنسیپەی کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیاردەرن لە کاروباری خۆیاندا، بۆیه دەستوەردانی دەرەکی ڕەتدەکەینەوە، هاوکات پاڵپشتی وڵاتانی ناوچەکە دهکەن لە بەرەوپێشبردنی دیالۆگ لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچهكانی خۆیان.
هەروەها ئامادەیی پەکینی دووپاتکردەوە بۆ کارکردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ مهبهستی پاراستنی کەشتیوانیی دەریایی، لە کاتێکدا نائارامییەکی بەرفراوان لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتدا دروست بووە، بههۆی بهردهوامی شەڕ و داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن تارانەوە.
سهرۆكی چین دڵنیایی دا و دووپاتی كردهوه، "كه چین ئامادەیە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە کاربکات بۆ پاراستنی ئاسایشی هێڵەکانی کەشتیوانی نێودەوڵەتی و بەرەوپێشبردنی هاوکارییەکانی گەشەپێدان و نەهێشتنی شوێنە گەرمەکانی ململانێ".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.