Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 23:19

عەراقچی: چاوەڕوانی وەڵامی ئەمەریکاین بۆ پێشنیازەکەی تاران سەبارەت بە گەرووی هورمز

100%

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە ئێستا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکە، ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکەن ئەمڕۆ وەڵامی فەرمیی ئەمەریکا لەسەر پێشنیازەکەی تاران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز وەربگرن.

عەباس عەراقچی بە میدیا فەرمییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: نێوەندگیەرە قەتەرییەکان چەند بیرۆکەیەکیان خستووەتە ڕوو و ئێمە تاوتوێمان کردوون، بڕیارە جارێکی دیکە ئەو پرسە لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی باس بکەنەوە و دواتر وەڵامی کۆتایی ئەمەریکا بۆ ئێمە بگوازنەوە. عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنی قەتەری هیواخوازە ئەم وەڵامە ئەمڕۆ سێشەممە بە کاتی نیویۆرک بگات.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە کە تەرکیزی ئێستایان تەنیا لەسەر گەرووی هورمزە و کردنەوەی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە بەندە بە جێبەجێکردنی چەند مەرجێک کە بە لایەنی بەرانبەریان ڕاگەیاندووە. مەرجەکانی ئێران بریتین لە:

ڕاگەیاندنی ئاگربەستی 7 ڕۆژە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت لە لوبنان.

ئازادکردنی سەرمایە بلۆککراوەکانی ئێران لە دەرەوە.

هەڵگرتنی سزاکان لەسەر کەرتی نەوتی ئێران.

کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن کە هەفتەی ڕابردوو عەراقچی لە نیویۆرک لەگەڵ هەریەک لە ستێڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر، نێردراوانی تایبەتی ئەمەریکا کۆبووەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.