Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 11:49

مارکۆ ڕوبیۆ: ئەمەریکا بەوپەڕی جددییەتەوە مامەڵە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران دەکات

100%

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداری دایە تاران و ڕایگەیاند کە واشنتۆن زۆر بە جددییەوە مامەڵە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی لە جیهاندا دەکات، هاوکات ئاشکرای کرد کە گەرووی هورمز کراوەیە و هاتوچۆی کەشتییە نەوتییەکان گەڕاوەتەوە دۆخی پێش شەڕ.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2026، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند: "ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانمانی لە سەرتاسەری جیهاندا کردووە، ئێمەش زۆر بە جددییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم هەڕەشانەدا دەکەین"، هاوکات هۆشداریشیدا لە ڕوودانی لێکەوتەی توند لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کرد: "کێشەی ئێران لە خودی وڵاتەکەدا نییە، بەڵکوو لەو ڕژێمەدایە کە فەرمانڕەوایی دەکات"، هەروەها ڕوونی کردەوە کە لە ئێستادا گەرووی هورمز کراوەیە و هاتوچۆی نەوتیش پێیدا نزیک بووەتەوە لە ئاستی پێش دەستپێکردنی ململانێکان.

مارکۆ ڕۆبیۆ باسی لەوەش کرد، ئێران دەیویست جبەخانەکەی بەکار بهێنێت بۆ هەڕەشەکردن لە ناوچەکە و هێزەکانی ئەمەریکا، پاشان بەرەو بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی هەنگاو بنێت، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئەویش، بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن تارانەوە وای لێدەکرد گەرووی هورمز دابخات و باج بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنێت کە بە گەرووەکەدا تێپەڕ دەبن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بە پیلانێکی گوماناوی کرد بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەیەک لە نزیک بنکەیەکی ئاسمانیی بەریتانی کە لەلایەن ئەمەریکاوە بەکار دەهێنرێت و بێ ئەوەی ڕاستەوخۆ ئاماژە بە ئێران بکات، گوتی: "بە ڕوونی دەستی لایەنێکی بیانی لەم بابەتەدا دیارە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.