بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و ئەگەری نمەباران لە ناوچە سنوورییەکان هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ئەگەری پڕوشکەباران لەسەر ناوچە سنوورییەکان هەیە. پلەی گەرما بە ڕێژەی 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممە 30ـی ئەیلوول، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بە جێگیری دەمێنێتەوە و لە هەندێک ناوچەی دیکەشدا کەمێک نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | سێشەممە | چوارشەممە |
| هەولێر | 31 | 30 |
| سلێمانی | 30 | 30 |
| دهۆک | 31 | 30 |
| هەڵەبجە | 32 | 32 |
| زاخۆ | 33 | 32 |
| چەمچەماڵ | 32 | 32 |
| گەرمیان | 37 | 36 |
| پیرمام | 27 | 26 |
| حاجی ئۆمەران | 22 | 22 |
| ئاکرێ | 32 | 32 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.