Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 15:11

یسرائیل کاتس: فشاری ئابووری بۆ سەر ئێران توندتر بێت ئەگەری هێرشکردن بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر دەبێت

100%

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دا کە بەرزبوونەوەی فشارە ئابوورییەکانی سەر ئێران، ڕەنگە پاڵنەربێت بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە گوتارێکدا کە لە میانی کۆنفرانسێکدا پێشکەشی کرد ڕایگەیاند، ئێران مەیلی بەلای ئەوەدایە ئۆپەراسیۆنەکانی لە کاتی جەژنە جوولەکەیییەکاندا ئەنجام بدات، جەختیشی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل لە یەک کاتدا بۆ بەرگری و هێرشکردن ئامادەیە.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە دا، ئیسرائیل لە نزیکەوە چاودێریی گرژییە پەرەسەندووەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و لە ئەوپەڕی ئامادەباشییدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێک.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە، سوپای ئیسرائیل ڕێگە نادات هیچ هەڕەشەیەک ببێتە ڕاستی و خاوەنی توانای پێویستە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک، چ بەرگری بێت یان هێرشبەرانە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.