بەڕێوەبەڕایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕاگرتن و جێهێشتنی ئۆتۆمبێلی لە پێش بەنزینخانەکان بۆ نۆرەگرتنی بەنزین قەدەغە کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی ئاب، بەڕێوەبەڕایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە پێش بەنزینخانە، شەقامەکان و کۆڵانەکان بۆ نۆرەگرتنی بەنزین ڕۆژێک پێش دابەشکردن (بەتایبەتی لە کاتی شەواندا) بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: بەپێچەوانەوە، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن بەڕێوەبەڕایەتیی هاتوچۆوە تۆمار دەکرێن و سزای پێبژاردنیان بۆ دەنووسرێت.
لە کۆتایی ئاگادارییەکەشدا جەخت کراوەتەوە: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێل بۆ نۆرەگرتن لە شەقام و کۆڵانەکاندا ڕانەگرن و بەجێی نەهێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.