Erbil 31°C یەکشەممە 30 ئاب 21:00

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دزینی ئەڵماسی ڕاگەیاند

100%

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە بە بەهای نزیکەی 5 دەفتەر دۆلار ئەڵماسی دزیوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی ئاب، بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی باکوور)، لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا و بە هەوڵی ئەفسەر و کارمەندەکانمان، توانییان تۆمەتبارێکی عەرەب دەستگیر بکەن کە تاوانی دزینی ئەڵماسی ئەنجام دابوو، کە بەهاکەی بە نزیکەی پێنج دەفتەر دۆلار دەخەمڵێندرێت.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و پێداچوونەوە بە کامێراکانی چاودێریدا هات، کە لە ماوەیەکی پێوانەییدا شوێنەکەی دەستنیشان کرا و دەستگیر کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا  هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر و بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.