Erbil 31°C دووشەممە 31 ئاب 02:03

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات

100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئابی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کلیمێنس زێمتنەر باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە شتیفان ڤێنت بەرپرسی نوێی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا پیرۆزبایی یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد، هەروەها هاوخەمیی خۆشی بۆ کەسوکاری قوربانییانی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند.

باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە ئاڵۆزیی بارودۆخی ناوچەکە، جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ یەکێتیی ئەوروپا هەمیشە جێگەی بایەخە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و گرژییەکانی ناوچەکە و بارودۆخی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ کرا.

پێشهاتەکانی سووریا و بارودۆخی شنگال و هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.