ئه‌مڕۆ یەکشەممە 30ی ئاب، کۆشکی شاهانەی نەرویج ڕایگەیاند، کە ڕێوڕەسمی پرسەی شا هاراڵدی کۆچکردوو له كه‌شێكی جه‌ماوه‌ریدا لە 9ی ئەیلول لە کاتدراڵی ئۆسلۆ بەڕێوەدەچێت.
شا هاراڵدی پێنجەمی نەرویج بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی تووشی ململانێیه‌كی سه‌خت بوو له‌گه‌ل نه‌خۆشییه‌كه‌ی كه ئاڵۆزیی بوو له خوێنبه‌ره‌كانی.
کۆشکی شاهانه ڕایگەیاندووه، کە تابوتی پاشا کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانەی زانکۆی ئۆسلۆوە گواسترایەوە بۆ کۆشکی شاهانە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە دەگوازرێتەوە بۆ کەنیسەی کۆشکەکە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ڕۆژی سێشەممە، خەڵک دەتوانن بەلای تابوتەکەدا تێپەڕن بۆ ڕێزگرتن لە پاشای کۆچکردوو، تا ڕۆژێک پێش پرسەکە.
هەروەها شای نوێی نەرویج هاکۆنی هەشتەم ڕۆژی سێشەممە لەبەردەم پەرلەماندا سوێندی یاسایی دەخوات.
هاراڵد بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک بەرجەستەکردنی نەرویجێکی کراوە و لێبوردە سەیر دەکرا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.