وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی وادەی دەستبەكاربوونەوەی مامۆستایانی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە ئەمڕۆ یەكشەممە دەركراوە و ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە واژۆی لەسەر كردووە، بەفەرمی وادە و رۆژی دەستبەكاربوونەوەی مامۆستایان لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی لە هەرێمی كوردستان دیاری كردووە.
نووسراوەكە فەرمانی وەزارییە و تێیدا هاتووە "رۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 1/9/2026 رۆژی دەستبەكاربوونەوەی مامۆستایانە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027).
وێنە: دەقی فەرمانە وەزارییەكەی ئەمڕۆی وەزارەتی پەروەردە:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.