گوێرەی سەرچاوەی میدیا تورکییەکان، بڕیار وایه سبهی دووشهممه 31ی ئاب، یەکەمین کۆبوونەوەی وەزاریی بلۆکی بەرگریی ناوچەیی تازە پێکهێنراوی نێوان ئەنقەرە، ڕیاز و ئیسلام ئاباد كه ناسراوه به ڕێككهوتنی مهككه لە تورکیا بەڕێوەبچێت.
لە 7ی ئابدا هەر سێ وڵاتەکە رێککەوتنی مەککەیان بۆ بەرگری هاوبەش واژۆکرد، کە تێیدا هاتووە هەرسێ وڵات پابەندن بە بەرگریکردن لە یەکتر لە ئەگەری هێرشکردنە سەر هەریەکێکیان.
ڕێککەوتنهكه لە نێوان زلهێزە گەورەکانی ناوچەکەدا لە گهرمهی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نوێبوونەوەی ململانێی نێوان سعودیە و حووسییەکان لە یەمەن ئەنجامدرا.
سەرچاوەکان لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایانگەیاندووه، لە کۆبوونەوەکەدا کە بڕیارە لە ئیستانبوڵ ئەنجام بدرێت، لیژنەی سیاسی و بەرگریی ستراتیژی پێکدەهێنرێت کە لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی هەرسێ وڵات پێکدێت.
کۆبوونەوەی بهیانی دووشەممە، بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ جەنەڕاڵ سەلچوک بایرەکدارئۆغڵو سەرۆکی ئەرکانی گشتیی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
ههر لە کۆبوونەوەکەدا ئیسحاق دار جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان و هەروەها خواجە محەمەد ئاسیف وەزیری بەرگری و عاسیم مونیر سەرۆکی سوپا بە نوێنەرایەتی پاکستان بهشدار دهبن.
له لایهنی سعوودیە، بە پێی سەرچاوە تورکییەکان، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوە، خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگری و لیوا فەیاز بن حەمەد ئەلروەیلی، سەرۆکی ئەرکانی گشتی ئاماده دهبن.
به گوێرهی زانیارییهكان، بەشداربووان بەنیازن جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسە ئەمنییەکانی نێودەوڵەتیی، بەدواداچوون بۆ ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگریی، باشترکردنی کارکردنی هاوبەشی نێوان هێزە چەکدارەکانی ههر سێ وڵات و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لەبواری پیشەسازییەکانی بەرگریدا بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.