Erbil 31°C دووشەممە 31 ئاب 01:14

ناسا ته‌لیسكۆپێكی تازه‌ ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات

100%

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 30ی ئاب، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی ناسا تەلەسکۆپی ڕۆمانی خۆی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد لە ئەرکێکدا بۆ دانانی نەخشەی گەردوون و پێدانی وەڵام بۆ هەندێک لە نهێنییە گەورەکانی فیزیا، لەوانە ئەوه‌ی كه‌ پەیوەندیی بە ماددەی تاریک و وزەی تاریکەوە هەیە.  

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ناسا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: موشەکێکی سپەیس ئێکس فالکۆن هێڤی لە سەنتەری بۆشایی ئاسمانی کێنێدی لە ویلایەتی فلۆریدا، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاراستەکراوە.

تا ئێستا ناسا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م ته‌لیسكۆپه‌ی دیاری نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه‌ پێده‌چێت ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌ بۆشایی ئاسمان زۆر نه‌خایه‌نێت و دوای ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.