Erbil 31°C چوارشەممە 14 تشرینی یەکەم 15:34

حکوومەتی هەرێم: 100% لێخۆشبوونی سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕاگەیەندرا

100%

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 100% لێخۆشبوونی سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە لێخۆشبوونی تەواوەتی (100%)ی سزای دواکەوتن (غەرامە)ی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاشیگەیاند: ئەم بڕیارە لەسەر داوای ئەوان بووە و ئامانج لێی هاوکاریکردنی خاوەنکاران و شوێنکارەکانە. وەزارەتەکە سوپاسی سەرۆک و جێگری ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکەی کردووە بۆ پەسەندکردنی ئەم بڕیارە.

وەزارەتی کار داوا لە سەرجەم خاوەنکار و شوێنکارەکان دەکات کە سوود لەم لێخۆشبوونە وەربگرن و لە ماوەی (90) ڕۆژدا، کە دەکاتە سێ مانگ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.