Erbil 31°C چوارشەممە 14 تشرینی یەکەم 13:54

سوپای پاسداران: بەهۆی بەرکەوتنی بە مینێکی دەریایی، کەشتییەکی بارهەڵگر لە گەرووی هورمز نوقم بوو

100%

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر کە هەوڵی داوە لە ڕێڕەوێکی نایاسایی و مەترسیدار لە گەرووی هورمز تێپەڕێت، تووشی تەقینەوە بووە و لە ئەنجامدا نوقم بووە.

سوپای پاسداران ڕوونیکردەوە، کەشتییەکە زیاتر لە 2,500 کۆنتێنەری هەڵگرتبوو و بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی ئاگرێکی بەهێزەوە کە لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە مینێکی دەریایی دروست بووە، نوقم بووە.

هاوکات، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران داوای لە کەشتی و کەشتیوانان کردووە کە لەو ناوچەیەدا زۆر وریابن، بەتایبەت بۆ خۆپاراستن لە بەریەککەوتن لەگەڵ ئەو کۆنتێنەرانەی کە بەهۆی نوقمبوونی کەشتییەکەوە لەسەر ڕووی ئاوەکەدا کەوتوون و مەترسی بۆ سەر کەشتییەکانی دیکە دروست دەکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.